تا ئێستا هەرێم نەوتی رادەستی عێراق نەکردووە

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق بەهۆی بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانەوە لەملیارێکەوە بۆ شەش ملیار دۆلار زیادی کردووە، وتیشی: هەتا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی رادەستی حکومەتی عێراق نەکردووە.

عاسم جیهاد بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار جێبەجێکراوە، ئامانج لێی هاوسەنگکردنی نرخە لەبازاڕەکانی جیهاندا و زیادکردنەوەی بەرهەمهێنان کێشە دەهێنێتەوە ئاراوە.

وتیشی: ئامانجی عێراق زیادکردنی داهاتە داراییەکانە نەک زیادکردنی ڕێژە، چونکە زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان دەبێتەوەهۆی کەمکردنەوەی نرخی نەوت.

لەبارەی رادەستکردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە عاسم جیهاد وتی: حکومەت پەڵپی لەسەر بەندەکانی یاسای بودجە تۆمارکردووە و هەتا ئێستاش هەرێم هیچ بڕە نەوتێکی لەچوارچێوەی یاسای بودجە رادەستی عێراق نەکردووە.

رۆژی دووشەممەش ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، فشار و گفتوگۆی حکومی هەیە بەئامانجی پابەندکردنی هەرێمی کوردستان بەبڕیارەکەی رێکخراوی ئۆپیک و کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا