عێراق: بەڕاوێژ لەگەڵ واشنتۆن و پەکین وەبەرهێنانی غاز زیاد دەکات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا و چین دەكات بۆ وەبەرهێنانی غازی زیاترلەپارێزگاكانی عێراق

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارتی نەوتی عێراق كەبڵاویكردۆتەوە، عێراق لە ڕێگەی وەبەرهێنانی غازەوە رۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا غازی بەدەست هێناوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوت، لەكۆمپانیای نەوتی بەسرە بەبڕی سێ ملیار وەبەرهێنان لەغازدا زیاد دەكەن بەوەش بەرهەمهێنانی غاز بە ڕێژەی لە 40 ٪ ی بەرهەمی نەتەوەیی زیاد دەكات.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەنزیكترین كاتدا ئەو گرێبەستانە تەواو دەبن كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەمەریكاو چین بۆ زیادكردنی بەرهەمی غاز گفتوگۆی لەسەر كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا