دوو بیرە نەوتی کەرکوک دەتەقێندرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دوو بیرە نەوتی کەرکوک ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆرستی بوونەتەوە و بەهۆیەوە زیان بەر هێزە ئەمنییەکان کەوتووە.

لەبەیاننامەیەکدا رۆژی چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لەپارێزگای کەرکوک بەیانی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی هێرشی تیرۆرستی بووەتەوە و لەئەنجامدا هەردوو بیرە نەوتی 183 و 177 تەقێندراونەتەوە و ژمارەیەک لەئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس بریندار بوون و بوونەتە قوربانی.

هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، ئەم هەوڵانە نابنەهۆی وەستاندنی کارمەندانی کەرتی نەوت و هەوڵەکانیان بۆ پارێزگاریکردن لەسامانی نەوت و درێژەدان بە زیادکردنی خزمەتگوزاری لە بەرژەوەندی گشتی.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشێوەیەکی چڕتر هێرشی تیرۆرستی دەکرێتەسەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای کەرکوک.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا