داهاتی نەوتی عێراق نزیکدەبێتەوە لە هەشت ملیار دۆلار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو داهاتی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و 7.6 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، رێژەی هەناردەی نەوت لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 96 ملیۆن و 708 هەزار و 660 بەرمیل نەوت.

هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی نەوت، داهاتی نەوتی عێراق مانگی رابردوو حەوت ملیار و 666 ملیۆن و 495 هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.

باس لەوەشکراوە، هەر بەرمیلێک نەوت بە 79.274 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ئەیلول داهاتی نەوتی عێراق گەیشتە شەش ملیار و 777 ملیۆن و 134 هەزار دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش واتە داهاتی نەوت لەمانگی تشرینی یەکەم بە بەراورد بە مانگی ئەیلول نزیکەی ملیارێک دۆلار زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا