وەزارەتی نەوتی عێراق: لەمانگی ئابدا زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی ئابدا زیاتر لە 80 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەی دەرەوەی وڵات كردووەو كۆی گشتی داهاتی نەوتی ئەو مانگەش سێ ملیارو 517 ملیۆن دۆلار بووە.

كۆمپانیای سۆمۆی سەر بەوەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرایكردووە، لەمانگی ئابی ئەمساڵ 80 ملیۆن و 5050 هەزار و 136 بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووەو سێ ملیار و 517 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار داهاتیان هەبووە.

باس لەوەشكراوە، لەمانگی حەوتی ئەمساڵدا 85 ملیۆن و 663 هەزار و 291 بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی دەرەوە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا