عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاو کردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و نەوتی هەناردەكراوی بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵدا بۆ جیهان ئاشكرا كرد و رایگەیاند “داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ ئەو مانگە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە”.

كۆمپانیای نەوتی سۆمۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی تەمموز، ٩٠ ملیۆن ٤٦٧ هەزار و ٧٩٤ بەرمیل بووە، داهاتەكەشی ٦ ملیار و ٥١٣ هەزار و ٧٩٢ دۆلار بووە.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە، كۆی گشتی نەوتی خاوی هەناردەكراوە، بۆ مانگی شوبات لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی ٨٧ ملیۆن ٤٥٥هەزار و ٣٥٩ بەرمیل بووە، ئەمە لە كاتێكدایە كێڵگەكانی كەركوك لە ڕێگەی بەندەرەكانی جیهانەوە، ٣ ملیۆن و ١٢ هەزار و ٤٣٥ بەرمیل بووە.

بەپێی زانیارییەكانی بەیاننامەكە، تێكڕای هەناردەی نەوتی ڕۆژانە، ٢ ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیلە، لەكاتێكدا تێكڕای نرخ بۆ هەر بەرمیلێك ٧٢ دۆلارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا