پۆڵەتیک پرێس
پۆلیسی ئوسترالیا بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی کۆمپانیای لایتن ئۆفشۆری بە تۆمەتی بەرتیلی نەوتی عێراق بە بەهای ٧٨ ملیۆن دۆلار دەستگیرکرد.
ئاژانسی فرانس پرێس ٢٤ بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئوسترالیا روسێل واف بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای لایتن ئۆفشۆری دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئەوەی بەشێک بووە لە پلانی بەرتیلدان بە بەهای ٧٨ ملیۆن دۆلار لەپێناو بنیادنانی چەند بۆرییەکی نەوت کە نرخەکەیان نزیکەی ملیارێک و ٥٠٠ هەزار دۆلارە.
ئەوەش هاتووە، کۆمپانیای لایتن ئۆفشۆرلەڕێی بەڵێندەرانی چەند کۆمپانیایەکەوە لەوانەش کۆمپانیای یونائۆیڵ کە بارەگاکەی لە مۆناکۆیە بەرتیلی داوەتە بەرپرسانی چەند وڵاتێک لەوانەش عێراق، ئازەربایجان و سوریا.
لەوبارەیەوە پۆلیسی فیدڕاڵی ئوسترالیا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئامانجی سەرەکی لە پلانی بەرتیلدانەکە چەند بەرپرسێک بوون لە وەزارەتی نەوتی عێراق و بەرپرسانی حکومی لە کۆمپانیای نەوتی باشوری عێراق.
ماوەی نۆ ساڵە ئەو لێکۆڵینەوەیە بەردەوامی هەیە و دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و بەریتانیاش لە پلانی بەرتیلدان تێوەگلاون.