عێراق رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ ساڵی 2023 بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبكەنەوە.

كەریم خەتاب بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەدوو ساڵی داهاتودا بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل زیاد دەكەن، تاوەكو لە رێگەی بەندەرەكانی باشورەوە هەناردەی دەرەوەی بكەن.

دەشڵێت، “لەئێستادا 24 هەزار عەمباری گەورەیان هەیەو توانای بەرهەمهێنانی سێ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتمان هەیە و دەتوانرێت لە ئایندەدا ئەو بڕە زیاد بكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەست لە پلانەكانی وەزارەتەكەیان جێبەجێكردنی پڕۆژەی بۆرییە دوور لە كەنارەكانی فاوە بۆ بەندەرەكانی هەناردەكردنی نەوت، سەرجەم ئەو پرۆژانەش بۆ پەرەپێدانی بەندەرەكانی هەناردەكردنن.

ئەمە لەكاتێكدایە، رێكخراوی ئۆپیك لەمانگی دووی ئەمساڵەوە وڵاتانی بەرهەمهێنی ناچاركرد بە كەمكردنەوەی بڕی هەناردەكردنی نەوت، ئەوەش لەپێناو بەرزكردنەوەی نرخەكەی، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نرخەكەی دابەزینی تۆماركردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا