کۆمپانیا هندییەکان کڕیاری سەرەکی نەوتی عێراقن

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمپانیا هندییەکان زۆرترین کڕیاری نەوتی عێراقی بوون.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، لەنێوان ٢٩ کۆمپانیای جیهانی کە کڕیاری نەوتی عێراقین، حەوت کۆمپانیایان هندی بوون.

باس لەوەش کراوە، لەدوای هندستان، کۆمپانیا چینییەکان و ئەمریکییەکان بە پلەی دووەم و سێیەم دێن بەجۆرێک لە کۆی ٢٩ کۆمپانیاکە، پێنجیان چینی و چواریان ئەمریکی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەپاڵ ئەو سێ وڵاتە، وڵاتانی، تورکیا، روسیا، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئوردن و یۆنان و فەرەنسا و چەند وڵاتێکی دیکە، کڕیاری نەوتی عێراقی بوون.

حکومەتی عێراق، بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ پڕکردنەوەی خەرجییەکانی و کەمتر پشت بە داهاتە نانەوتییەکان دەبەستێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا