عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردوو ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی داهات و نەوتی هەناردەكراوی لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بۆ جیهان ئاشكرا كرد و رایگەیاند، نرخی نەوت و داهاتە بەدەستهاتووەكان بە بەراورد بە مانگی نیسانی ڕابردوو زیادیكردووە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق كۆی ئەو داهاتەی لەمانگی ئایاردا بەدەستهاتووە بڕی پێنج ملیار و 882 ملیۆن و 356 دۆلاربووە ئەوەش بە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو ڕووی لە زیادبوون كردووە.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی داتاكانی كۆمپانیای نیشتمانی بۆفرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە وەزارەتەكە دراوە هەناردەی نەوت لە مانگی ئایاری رابردوو بڕی 89 ملیۆن و 881 هەزار و 268 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.

هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە، رۆژانە بڕی دوو ملیۆن و 899 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە هەر بەمیلێك نەوت بە 65 دۆلارو 459 سەنت فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا