سەرۆککۆمار جەخت لە باشکردنی کەرتی گواستنەوە لە عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق رۆژی پێنجشەممە، لە کۆشکی بەغداد پێشوازی لە رەزاق موحیبس وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە گرنگترین دۆسییەکانی پەیوەست بە کەرتی گواستنەوە لە وڵاتدا کرا و سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی گرتنەبەری ڕێگەچارەی باشترکردنی دۆخی ئەم کەرتە گرنگە بە شێوەیەکی کە شیاوی عێراق بێت و بگونجێت لەگەڵ ئەو بەرەوپێشەوەچوونەی کە جیهان بەخۆیەوە دەبینێ.

سەرۆککۆمار هەوڵەکانی وەزیری گواستنەوەی بەرزنرخاند بۆ چاکسازییەکان و دوپاتیکردەوە، لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە کەرتی گواستنەوە و باشترکردنی دۆخی فڕۆکەخانەکان و چالاککردنی رێکارەکانی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی هاریکاری لەگەڵ کۆمپانیا پێشکەوتو و بەناوبانگەکان لەم بوارەدا.

لە بەرامبەردا وەزیری گواستنەوە سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆککۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتی دارایی و مەعنەوی بە ئامانجی باشترکردنی پێگەی وەزارەتی گواستنەوە، ڕوونکردنەوەیەکی وردی بۆ سەرۆککۆمار خستەروو سەبارەت بە پێشکەوتنی کارەکانی وەزارەت و پلانەکانی بۆ گەشەپێدان، جگە لە پەرەپێدانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن.

هەروەها وەزیری گواستنەوە باسی لە پڕۆژەی هێڵی ئاسنی (بەسرە – شەلامچە) کرد، کە چاوەڕوان دەکرێت بە هاوکاری لەگەڵ ئێران دەستی پێبکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا