لە كەركوك داعش پەلاماری سوپای عێراقیدا

پۆڵەتیك پرێس

درەنگانی شەوی رابردو چەكدارانی داعش لە ناحیەی سەرگەڕانی كەركوك پەلاماری سوپای عێراقیانداو تا ئێستا زیانەكانی ئەو پەلامارە بەتەواوی ئاشكرا نەكراوە.

ئەو هێرشەی داعش لە ناوی سلێمان پەخشیان گورگەی سنوری ناحیەی سەرگەڕانی كەركوك بووە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، بەهۆی ئەو رووبەڕووبوونەوەیە زیانی گیانی بەر هێزەكانی سوپای عێراق كەوتووە و هێزێكی زۆریش بەو ئاڕاستەیە جوڵەی پێكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە شانە نوستووەكانی داعش لە كەركوك و دەروبەری و ناوچەكانی مەخمور و ئەو ناوچانەی دیكەش كە بۆشایی ئەمنییان تێدایە دەستی بە جموجوڵەكانی كردوەتەوەو هەفتەی رابردوش لە چەند پەلامارێكی ئەو چەكدارانەدا نزیكەی 20 پێشمەرگە شەهیدو برینداربوون.

لە دوو رۆژی رابردوشدا ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دۆزینەوەو راوەدونانی ئەو چەكدارانە بەڕێوەچوو.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک