پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی پێگەی تویتەر ڕایگەیاند، تویتەر دەستیکردووە بە سڕینەوەی هەژمارە ساختەکان.
ئیلۆن مەسک لە تویتەری خۆی تویتێکی کرد تێیدا نوسی، ژمارەیەکی زۆر لە هەژمارە ساختەکان لادەبرێن، بۆیە ڕەنگە ژمارەی فاڵۆوەرەکانتان کەمبکات.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، ئیلۆن مەسک بە گرێبەستێک کە بەهاکەی 44 ملیار دۆلار بوو، پێگەی تویتەری کڕییەوە.