ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 25ى شوباتی 2024 ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە وەفدێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە پێکھاتبوون لە حەیدر یوسف خلخال و علا حسێن محەمەد بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، وەزیری دارایی جەختی لەو ھەماھەنگی و ھاوکارییە کردەوە، کە ماوەی دوو ساڵە لە نێوان وەزارەتی دارایی و تیمە ھاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەیە و ڕایگەیاند، دەرگای وەزارەت و سەرجەم بەڕێوبەرایەتی و گەنجینەکان کراوەیە بۆ ھەر وردبینی و بەدواداچونێک لەلایەن تیمە ھاوبەشەکانی دیوانی چاودێری داراییەوە.

ئاشکراشیکرد، سەردانی وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە چوارچێوەی کاری ئاسایی و وردبینی تیمە ھاوبەشەکانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی ھەردولایە بۆ ڕاپۆرتەکانی تەرازوی پێداچونەوەی مانگانە و  ئامادەکردنی ڕاپۆرتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمی کوردستانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا