عێراق بڕیاری خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی دا

پۆڵەتیك پرێس

شاندێكی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستانی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆبونەوە، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت، وەزارەتی بازرگانی بڕیاریداوە شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بنێرێت.

عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەك لیژنەی كشتوكاڵ سەردانی بەغدایان كردووەن تاوەكو شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم خەرج بكرێن.

وتیشی، ” تایبەت بە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2016 تا 2020 سەرۆك كۆماری عێراق و وەزیری بازرگانیمان بینیوە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی رێككەوتوین بەوەی هەفتەی ئایندە میكانیزمێكی گونجاو بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیاران بە چەند قۆناغێك بدۆزرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا لایەنی عێراقی ویستیان نیوەی شایستەداراییەكانی جوتیاران خەرجبكەن، بەڵام وەك لیژنەی كشتوكاڵی هەرێم رازی نەبوون و ئێستا سەرقاڵی داتاكانن بۆ ئەوەی كۆی گشتی شایستە داراییەكانی جوتیاران كە 557 ملیار دینارەو لە هەفتەی داهاتوەوە بەچەند قۆناغێك بۆیان خەرج دەكرێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی بۆ ماوەی سێ ساڵ خەرجنەكردووە، لەكاتێكدا بۆ سەرجەم جوتیارانی پارێزگاكانی دیكەی عێراقی خەرجكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا