بایدن: ئاسۆیەکی ڕاستەقینە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێیوایە سەرۆکی ڕوسیا هەوڵ بۆ سەهەڵدانەوەی جەنگێکی نوێی سارد نادات و ئاماژەی بەوەش کرد ئەو جەنگە لە بەرژەوەندا کەسدا نییە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند، ” ئاسۆیەکی ڕاستەقینە هەیە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕوسیا”.

بایدن وتیشی، ” پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیا سەقامگیر بێت و پێویستە بەپێی توانا پشتیوانی یەکتربین”.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ” بە پوتینم وت ئەجێنداکەم دوژمنکارانە نییە بەرامبەر ڕوسیا”.

بایدن دەشڵێت، ” ئەمریکا لە هیچ هەوڵێک بۆ پێشێلکاری بەرامبەر سەروەری دیموکراتی ئەمریکا خۆش نابێت”.

پرسی ئەتۆمی ئێران یەکێکی تر لە تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا  و روسیا بووەو بایدن لەوبارەیەوە وتی، ” لەگەڵ پتین ڕێککەوتین کە کاربکەین بۆ گرەنتیکردنی ئەوەی کە ئێران نابێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی”.

لەبارەی پرسی هێرشی ئەلیکترۆنیەوە کە هەردوو وڵات یەکتر بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەکەن بایدن وتی، ” لەگەڵ پوتین ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە شارەزایانمان کاربکەن لەسەر دیاریکردنی ئەوەی کە نەشیاوە لەبواری چالاکیە ئەلیکترۆنیەکاندا”.

بایدن هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کێشەیەکمان لە کاری هاوبەش لەگەڵ ڕوسیا نیە تا ئەوکاتەی پابەند بێت بە یاسا نێودەوڵەتیەکانەوە”.

سەرۆکی ئەمریکا هاوکات هەڕەشەشی لە ڕوسیا کرد و وتی، ” سزای تێکشکێنەر ڕووبەڕووی ڕوسیا دەبێتەوە ئەگەر ئەلیکس ناڤاڵنی، کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن لەناو زینداندا بمرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا