بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سودان هۆشداری لە کەمی دەرمان دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە سودان زیانێکی زۆری بە نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکان گەیاندووە و بەهۆیەوە دانیشتوانی خەرتومی پایتەخت و بەشێک لە شارەکانی دیکە بەدەست کەمی دەرمان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانەوە دەناڵێنن.

پزیشکەکانی سودان دەربارەی کەمی دەرمان هۆشداری دەدەن، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و پێویستیان بە چاودێری بەردەوامی پزیشک هەیە وەک، شێرپەنجە، گورچیلە و نەخۆشییەکانی دیکە.

هاوکات، وەزارەتی تەندروستی سودان ڕایگەیاند، گەیاندنی پێداویستییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە بەشێکی زۆری شارەکان بەردەوامە و پێداویستی پزیشکیان لە 10 دەزگای نێودەوڵەتی و هەرێمی وەرگرتووە و بە بەردەوامی بەسەر ناوچەکاندا دابەشدەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدا، ماوەی مانگێک زیاترە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر نەخۆشخانە و دامەزراوە پزیشکییەکان کەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا