نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا: هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمە لە ناوچەکە لە ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسیەت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا رایگەیاند، هەرێمی کوردستان تاکە هەرێمێکە لە ناوچەکە لەپێکەوەژیان و ئازادی ڕادەربڕین و دیموکراسیەت، بەڵام هەندێک خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەزانن ئەوروپا بەهەشتە.

عەلی دۆڵەمەڕی لەبارەی نقومبوونی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هاتەدەنگ و بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “تا ئێستاش هیچ دەزگایەکی فەرمی ڕاگەیاندنی فەرەنسی نەیوتووە ئەو بەلەمەی نوقوم بوون زۆربەیان کورد بوون، چونکە ناسنامەیان نادیارە، هەروەها نەتەوەکانی تریشی تێدابوون وەک سودانی و لیبی و ئەفغانی”.

دەشڵێت: ئێمە وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم پەیوەندیمان بە حکومەتی فەرەنساوە کرد لەسەر ناسنامەی ئەو کەسانەی لەو بەلەمەدا نوقم بوون بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەوانە هیچ بەڵگەنامەیەکیان نیە تەنانەت زۆرجار ناوەکانیشیان دروست نین ناوی خۆیان دەگۆڕن و ناوی ئەسلی خویان نادەن”.

باسی لەوەشکرد، “بەڕاستی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ژیانی تێدا دەکرێت ئیش هەیە، ئازادی هەیە، بۆیە هۆکاری کەسی، زیاترە لە ھۆکارەکانی تر بۆ رۆیشتن بۆ وڵاتانی دەرەوە لەگەڵ ھەبونی ھوکارەکانی تری وەکو بڕینی بودجەی کوردستان لە 2014، شەری داعش، ھەبوونی میلیشیاکان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و تۆپبارانکردنی ناوچە سنوریەکانی کوردستان و ھەندێک ھۆکاری تر”.

لەبارەی ئەو ژمارە کۆچبەرەی تر کە لە ئێستادا لەسەر سنوورەکانی فەڕەنسان وتی: نازانم ئێستا ژمارەیان چەندە بەڵام کۆمەڵێکی تر لەسەر سنورەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیان دەیانەوێت بە بەلەم بچن بۆ بەریتانیا.

وتیشی: ئەو ئاسایش و سەقامگیریەی لەهەرێمی کوردستان تا ئێستا هەیە لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا نیە، لەوانەیە هۆکاری تر هەبێت خەڵک خۆی بیەوێت کۆچ بکات بەڵام بە ڕاستی ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ژیانی تێدا دەکرێت ئیش هەیە، ئازادی هەیە، پێکەوەژیان ھەیە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا