ئاسایش باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکات؛ ژنێک سەرپەرشتی کردوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی 8 کەسیی مەترسیداریی دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە ژنێک سەرپەرشتی کردوون.

لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا کە رۆژی چوارشەممە (20ـی ئاداری 2024) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزاو ناحیەکان, توانیان (٨)تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و (٤) ئۆتۆمبێلیان بگەڕێنرێتەوە”.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەر، لە رۆژی 29-2-2024، هەشت تۆمەتبار لە باندەکە دەستگیرکراون.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاسایش، ژنێک سەرپەرشتیی باندەکەی کردووە، هەروەها 6 ئۆتۆمبێلیان دزیووە و ویستوویانە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ساخی بکەنەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا ئاماژە بەوەکراوە، “لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٤٣)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و هەروەها بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا