پۆڵه‌تیك پرێس
حەشدی شەعبی لەبارەی تۆمەتباركردنیان بەئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی له سنورى هه‌ولێر و پردێ ڕووده‌ده‌ن چه‌ند زانیاریه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت “ته‌نها له‌كاتى نزیكربونه‌وه له دابه‌شكردنى موچه تۆمه‌تمان بۆ دروستده‌كرێت”.
له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چەند مووشەكێك ئاڕاستەی هەولێر كران، هاوكات له سنورى پردێش حه‌شدى شه‌عبى به هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پارتییه‌وه تۆمه‌تباركران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌شدى شه‌عبى كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “ئێمه له پردێ ته‌نها 25 چه‌كدارى حه‌شدمان هه‌یه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ده‌خرێته پاڵمان هیچ بنه‌مایه‌كى دروستى نییه و له هیچ حزب و كه‌س و لایه‌نێكیش ناترسین ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شه‌ڕده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت”.
وتیشى، “ئه‌و تۆمه‌تانه ته‌نها له‌كاتى نزیكبونه‌وه له دابه‌شكردنى موچه ده‌خرێته پاڵ حه‌شدى شه‌عبى، حاڵه‌تێك ده‌هێننه پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پێوه سه‌رقاڵ بكه‌ن”.
رۆژى دووشه‌مه‌ى رابردوو وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لەسنوری چالاکیەکانی لیوای 2ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، دوبز لەنزیک گوندی نەبی ئاوا چەند موشەکێک ئاراستەی پێگەکانی پێشمەرگە کرا، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ زیان بوون.