وادەی كردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان نادیارە

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامانی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەپەرلەمانی كوردستان باس لەوەدەكەن بەهۆی بڵاوبونەوەی زیاتری كۆرۆنا لەناوەندەكانی خوێندندا ناتوانرێت لە ئێستادا لە زانكۆو پەیمانگاكان دەست بەخوێندن بكرێتەوە.

هلز ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەردەوام كار لەسەر راپۆرتەكانی تەندروستی دەكەن تاوەكو لەرەوشی تەندروستی ئاگاداربن بۆ كردنەوەی زانكۆو پەیمانگاكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ وادەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان دانەنراوە، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی لەبارەی توشبوونی مامۆستا و خوێندكار بە كۆرۆنا بەدەستیان گەیشتووە چاوەڕوان ناكرێت بەم نزیكانە دەرگای زانكۆ و پەیمانگاكان بكرێنەوە، بەڵكو خوێندن بەشێوەی ئاوێتە بەردەوام دەبێت.

هاوكات، موسەلیم عەبدوڵا جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ناجێگری دۆخی تەندروستییەوە خوێندن بەشێوەی ئاوێتەیی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێی رێنمایی وەزارەتی تەندروستین تا وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا خوێندنەوە بۆ بارو دۆخەكە بكەن و پاشان بڕیاری لەبارەوە بدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا