وادەی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

دوای كۆبوونەوەكەیان یەكێتی و پارتی لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند، رۆژی سێ شەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی و گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجام دەدرێت.

لە بەیاننامەكەی یەكێتی و پارتیدا هاتووە، گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی هەردوولا و رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردووە.

هاوكات لەپێناو یەك هەڵوێستی و داكۆكیكردن لە مافەكانی گەلی كوردستان و دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم كۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەكێتی و پارتی و گۆڕانیان بەپێویست زانیووە، بۆیە بڕیاردراوە ئەو كۆبونەوەیە رۆژی سێ شەمەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

هەریەكە لە یەكێتی و پارتی لە دەباشان كۆبونەوە، دواتر شاندی پارتی سەردانی گۆڕانیان كردو بڕیارە دوای كۆبونەوەكەیان بەیاننامەی هاوبەش بڵاوبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا