داهاتی نەوتی عێراق هەشت ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت بۆ مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ، مانگی ڕابردوو عێراق بڕی 99 ملیۆن و 867 هەزار و 946 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ مانگی ڕابردوو 8.231 ملیار دۆلار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تێکڕای هەناردەی نەوت لە ڕۆژێکدا سێ ملیۆن و 329 هەزار بەرمیل نەوت بووە و هەر بەرمیلە نەوتێک بە زیاتر لە 82.416 دۆلار فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا