بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی:نەمانتوانی پارێزگاری لەدەنگەكانمان بكەین بۆیەبەشداری لە هەڵبژاردن ناكەین

پۆڵەتیك پرێس

رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناكەن و پێیانوایە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە نەخشەی سیاسی عێراق ناگۆڕێت.

عیرفان عه لی عه‌بدوعه‌زیز، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، وەك بزوتنەوەی ئیسلامی به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی  عێراق ناكه‌ین.

وتیشی،  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا پارێزگاری له‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ره‌كانمان بكەین  بۆیە به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی عێراق ناكەین چونكە پێمانوایە له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاریی زۆر ده‌كرێت.

رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان داوای له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی بزوتنەوە كرد كه‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ نه‌ده‌ن.

عیرفان علی عه‌بدوعه‌زیز، ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵیك هەیە تا گۆڕانكاری لەنەخشەی سیاسیی عێراقدا روونەدات و ساختەكاری زۆر بكرێت بۆ ئەوەی گەندەڵی لەعێراق بەردەوام بێت.

بەوتەی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی هیچ بەرچاوڕوونییەكیان نییە بۆ ئایندەی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەعێراق بۆیە بڕیاریانداوە بەشداری هەڵبژاردن نەكەن و پرۆسەكە بایكۆت بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا