گەریلا كوژرانی سێ‌ سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا، سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، سەبارەت بە چالاكییەكانی گەریلا و هێرشەكانی سوپای توركیا لە ڕوژی 15 ی ئەم مانگە لە ناوچەی زاپ، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانمان سێ سەربازی سوپای توركیا كوژران، هەروەها سوپای توركیا حەوت جار بە بۆمبی قەدەغەكراو، هەشت جار بە فڕۆكەی شەڕ، 26 جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە كاتیۆشا، هاوەن، تانك و چەكی قورس گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا