دادگای كفری سزای زیندانیكردن به‌سه‌ر چوار كه‌سدا دەسەپێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاگەیاندنی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری یڵاویكردەوە، به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر دادگای كفری سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر چوار كه‌س سه‌پاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری، دادگای کفری سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند، کە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لەسەر بوو، لەماوەی رابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کفرییەوە دەستگیر کراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمرۆ 7ی ته‌مموزی 2021، دادگای کەتنی کفری بەپێی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، بڕیاری داوە بە سزادانی چوار کەس لەوانەی پێشتر بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە قەزاکەدا دەستگیر کراون.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەپێی بڕیارەکەی دادگای کفری 3 کەس لەوانە هەر یەک بە ساڵێك زیندانی کردن سزا دراوە و كەسەكەی دیكەشیان جگە لە سزای زیندانیکردنی یەک ساڵ، پێبژاردنی پێنج ملیۆن دینار یشیا بەسەردا سەپێندراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا