شیرین ئه‌مین: حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاڵانده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
پەرلەمانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رەخنەی توندی لە كابینەی نۆی حكومەتی هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت ، ئەگەر ئەم كابینەیە ناتوانێت مافەسەرەتاییەکانی هاوڵاتیان کە موچەیە دابین بکات بۆچی تا ئێستا بەردەوامە و هەڵناوەشێتەوە؟

شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆران به‌ پۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگه‌یاند: ئەم کابینەیەی حکومەت به‌هه‌موو ناونیشانێك خەڵک برسی ده‌كات و مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان دابینناكات، دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی پێنج مانگی ڕابردووی فه‌رمانبه‌ران و ڕاسته‌وخۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆ ستەم و تاڵانكارییەكی ئاشكرای مافێكی سەرەتایی موچەخۆرانە، نابێت لیژنەی دارایی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەكان و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری بێدەنگ بن بەرامبەر بە ئەنجومەنی وەزیران”.

شیرین ئه‌مین وتیشی “لە ئێستادا پرساندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌هه‌ركاتێك زیاتر پێویستتره‌ لە رابردوو، تاکو ئەوە روون بێتەوە ئەگەر ئەم حکومەتە ناتوانێت مافە سەرەتاییەکانی خەڵک و فەرمانبەران دابین بکات بۆچی تا ئێستا بوونیان هەیەو هەڵناوەشێتەوە”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان داواشیكرد، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامبده‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و بڕیاره‌ كه‌ شیرین ئه‌مین به‌ “بڕیارێكی نایاسایی حكومەت” ناویبرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا