سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی دووشەممە12ی حوزەیران، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانێکی گرنگ بۆ میسر ئەنجامدەدات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی میسر دەکات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندی و هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

لەکاتێکدا، ئێستا عێراق و میسر هەوڵدەدەن بە هاوبەشی کار لەسەرژمارەیەک پرس بکەن، بەتایبەتی زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا