پۆڵندا نزیکەی 100 کۆچبەر دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری پۆڵندا رایگەیاند، شەوی رابردوو نزیکەی 100 کۆچبەر لەکاتی هەوڵدانیان بۆ چوونەناو خاکی پۆڵندا دەستگیرکراون.

وەزارەتی بەرگری پۆڵندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، نزیکەی 100 کۆچبەر هەوڵیانداوە لە دەوروبەری گوندی دوبیتشی سیرکیڤنیەوە سنووری پۆڵندا ببەزێنن.

هاوکات، هێزە تایبەتەکانی بێلاڕوس بەرپرسیارێتی خۆیان لەم هەوڵە ئاشکراکردووە.

دۆخی سەر سنووری نێوان بێلاڕوس و پۆڵندا بەهۆی ئەو هەزاران کۆچبەرەی دەیانەوێت لە بێلاڕوسەوە بچنە پۆڵندا و لەوێشەوە بچنە ئەڵمانیا، دۆخێکی ناهەموار بەخۆیەوەدەبینێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا