پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقم وت “موچەی خەڵکی کوردستان، با لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شکست‌خواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم”، ناوبراویش وتى ” دەبێت بەهەموانەوە چارەسەر بدۆزینەوە”.
بەختیار شاوەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەمەراسیمی پرسەی پەرلەمانتار “عه‌لى عه‌بودى” دەرفەتم وەرگرت و به مسته‌فا كازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراقم وت، موچەی خەڵکی کوردستان، با لەوە زیاتر نەبێتە قوربانی سیاسەتی نەوتی شکست‌خواردووی دەسەڵاتدارانی هەرێم.
وتیشى، “پێم وت دەزانم ياسا دەستی گرتویت، بەڵام هەرچۆنێک بێت بەڵکو دەرچەیەک بدۆزیتەوە و 320 ملیارەکە بنێری، نامەیەکم بۆ ناردی بەزمانی کوردی و عەرەبی، سەبارەت بەکەیسی هەڵەبجە و ئەنفال، هیوادارم کاری پێ بکەیت، بەتایبەتی کە چەند مانگێکی تر یادی ئەو دوو کارەساته‌ی میللەتی کوردە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌وه‌ڵامدا مسته‌فا كازمى تاکیدی زۆری کردەوە لەسەر قسەکانم، وتی “دەبێت بەهەموانەوە چارەسەر بدۆزینەوە”، ده‌شڵێت “بەڵام هەستم به‌وه‌كرد سه‌رۆك وه‌زیران فشارێكی زۆرى له‌سه‌ره و نەیدەتوانی بەڕاشکاوی باسی بکات”.