پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەیان ملیۆن کەس لە ئەمریکا، بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارینەوە بێ کارەبوون و هەروەها هەزار گەشتی ئاسمانی و زەمینی دواخراون.
ئەمڕۆ شەممە13ی کانونی دووەم، چەند ئاژانسێکی هەواڵ ئاشکرایانکرد، شەپۆلێکی بەهێزی بەفر و زریان ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکایی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 هەزار بەشداربوو لە ویلایەتی ویسکۆنسین و میشیگان کارەبایان پچڕاوە.
هاوکات، تا شەوی رابردوو لە ویلایەتی ویسکۆنسین 102 هەزار و 692 هاوبەش کارەبایان پچڕاوە و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا سەهۆڵبەندان ناوچەکە بگرێتەوە.
بەپێی داتاکانی پێگەیەکی ئەمریکا، کە ئەرکی بەدواداچوون و تۆمارکردن و کۆکردنەوەی زانیارییە، زیاتر لە 151 هەزار ماڵ و شوێنی بازرگانی لە ویلایەتی میشیگان کارەبایان بڕاوە.
لەهەمان کاتدا، هێڵی ئاسمانی زیاتر لە حەوت هەزار و 600 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا دواخست.