ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیارێکی گرنگ دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاری پێشخستنی سەرموچە دەدات بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر و مامۆستا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا سەرموچە پێش بخات بۆ 6 مانگ، بۆ ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، چاودێری سندقەکانی دەنگدانیان کردووە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا.

لە نوسراوێکی فەرمیدا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێز و سوپاس بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی هەرێم دەکات، كە چاودێر بوون لەسەر سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا.

دوای گەیشتنی نوسراوەکەی مستەفا کازمی بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیارە مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم بڕیاری لەسەر بدات،بۆ ماوەی 6 مانگ پێشخستنی سەرموچەی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانە جێبەجێ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا