چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشدارییەکی توند دەداتە سەدرییەکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “هەر پەیامێک لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە بێت یاخود هەر داواکارییەک بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەتی دەکەینەوە، تا ئەو کاتەی دەکشێتەوە لە داگیرکردنی دامەزراوە دەستورییەکانی دەوڵەت و دەگەڕێتەوە سەر ڕەوتی دیموکراسیەت”.

ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکرد، بەتەواوەتی ئیدانەی ئەو زێدەڕۆییە مەترسیدارە دەکەین کە دەکرێتەسەر دامەزراوە دەستورییەکان و ئەو هەڕەشانەی لە سەرۆکی دادگای دەستووریی دەکرێن”.

ڕاشیگەیاند، “داواکارین لە هێزە سیاسییە نیشتمانییە بەڕێزەکان بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم کردەوانە”.

لەلایەکی دیکەوە چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتی پاراستنی موڵك و سامانی دەوڵەتی خستە ئەستۆی حکومەت، بەتایبەتی پاراستنی ڕۆحی فەرمانبەران و بەرپرسانی دامەزراوە دادوەرییەکان.

داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی ئاشکرای هەبێت لەئاست ئەم پێشێلکارییانە بۆسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی عێراق و لەپێش هەمووشیان دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوەکانی یاسادانان.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدرەوە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق بە هەموو سێکتەرەکانییەوە کارەکانی هەڵپەسارد.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا