دوو كادیری ئیسلامی دوای 18 ساڵ زیندانی ئازاد كران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای 18 ساڵ زیندانیكردن، دوو كادیری ئیسلامی ئازادكران و سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، كۆمەڵی دادگەری داوای كردووە ئەو كەسانەی تریش ئازاد بكرێن كە لە زینداندان و تۆمەتیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، چەند كادیرێكی كۆمەڵی دادگەریی و كەسانی دیكەش، ساڵانێكە بەبێ ئەوەی دادگایی بكرێن، لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستاندان، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی، دوو ساڵ پێش ئێستا لە رێگەی كەسوكاری دەستگیركراوەكانەوە، داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، ئەو زیندانیكراوانە ئازاد بكەن.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ وتی: دوو لەو دەستگیركراوانە كە ئیسلامی بوون، بە ناوەكانی ئاسۆ هەولێری و ئەیووب ئەفغانی، دوای زیاتر لە 18 ساڵ، ئازادكران و ئێستا گەڕاونەتەوە نێو كەسوكاریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا