عێراق تووشی مایەپووچبوونی دارایی نابێت

پۆڵەتیك پرێس:
سەفوان قوسەی پسپۆڕی ئابووری‌و دارایی رەتیكردەوە، عێراق لە مایەپووچبوونی ئابووری نزیكبووبێتەوەو جەختی كردەوە، بەهۆی ئەو یەدەگەی بانكی ناوەندی هەیەتی بەغدا مابەپووچنابێت.

سەفوان قوسەی لەمیانی لێدوانێكی وتی: عێراق یەدەكی گەورەی هەیە لەسەر ئاستی بانكی ناوەندی، ئاماژەی بەوەشكرد، راستە شكستێكی گەورە لەپرۆسەی بەڕێوەبردنی سیاسەتی داراییدا هەیە، بەڵام ئەوە بەواتای مایەپووچبوون نایەت.

ئەو شارەزایە داراییە وتیشی: بەهۆی قەیرانی دارایی، كە لەئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو دابەزینی نرخی نەوت دروست بووە، پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزكردنی ناوخۆو دەرەكی پەسەند كردووەو حكومەتیش بەو یاسایە دەتوانێت 15 تریلیۆن دینار قەرز بكات.

باسی لەوەش كرد، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی حكومەت لەچەند مانگی داهاتوو ئابووری خۆی ببوژێنێتەوەو دوای پەسەندكردنی بودجەش زۆرێك لەكێشە داراییەكان چارەسەر دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە راپۆرت‌و زانیاری بڵاودەكرێتەوە، كە عێراق بەهۆی نەبوونی پارەی نەقدی تووشی مایەپووچبوونی دارایی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا