تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی جیهان هەشت ملیار کەس تێدەپەڕێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی دانیشتووانەوە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئامارێکی نوێی ژمارەی دانیشتووانی جیهانی ئاشکراکرد.

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، لە ساڵی 2020 گەشەی ژمارەی دانیشتووانی جیهان بۆ یەکەم جارلەدوای ساڵی 1950ەوە بەڕێژەی %1 کەمیکرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، نەتەوەیەکگرتووەکان پێشبینی دەکات لەمساڵدا ژمارەی دانیشتووانی جیهان هەشت ملیار کەس تێبپەڕێنێت.

توێژەرانیش پێشبینی ئەوە دەکەن لە ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتوان بگاتە 8.5 ملیار کەس و لە ساڵی 2080شدا پێشبینی دەکرێت ژمارەی دانیشتووان بگاتە نزیکەی 10.4 ملیار کەس و ئەم ژمارەیە تا ساڵی 2100 بەجێگیری بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا