بەفەرمی وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی وادەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق راگەیاند و دەڵێت “پشتیوانی لە دیموكراتی دەكەین لە عێراق ‌و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هەلّبژاردنەكەی تشرینی یەكەم دەكەن”.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ناوەرۆكی كۆبونەوەی نێوان جۆبایدن سەرۆکی ئەمەریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت ” پرسی کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لەعێراق بوبە فەرمی و لە کۆتایی ئەمساڵیشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

لەو كۆبونەوەیەدا بایدن ڕایگەیاند، لەمساڵدا كۆتایی بە ڕۆڵی هێزە شەڕكەرەكانیان دەهێنن لە عێراق ‌و پشتیوانی لە دیموكراتی دەكەن لە عێراق ‌و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی هەلّبژاردنەكەی تشرینی یەكەم دەكەن.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو كۆبونەوەیەدا هەردوڵا جەختیان لەپەیوەندیە ئەمنیەکانی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە بچێتە قۆناغێکی نوێوە و بگۆڕێت بۆ راوێژکاری و ئەنجامدانی مەشق و راهێنان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی عێراق و پێشکەشکردنی پشتیوانی تەکنیکی بەهێزە چەکدارەکانی عێراق، لەگەڵ نەمانی هیچ هێزێکی شەڕکەری ئەمەریکا لەعێراق لە رۆژی 31ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەسەرەتایی ساڵی 2020وە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق بوەتە بابەتی سەرەکی مشتومڕی نێوان هێزە سیاسیەکانی عێراق و لەئێستاشدا بەفەرمی بڕیاری كشانەوەی ئەو هێزانە دراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا