پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەگوێرەی پێشبینییە فەلەکییەکان، ڕۆژی هەینی داهاتوو کە دەکاتە 21ی نیسان، دەبێتە جەژنی ڕەمەزان.
لەوبارەیەوە پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی لە میسڕ دەڵێت، بەگوێرەی ئاماژە فەلەکییەکان و ئەو تاقیکردنەوانەی ئەنجامدراون پێشبینی دەکرێت ئەم هەینییە ببێتە جەژن.
لەلایەکی دیکەوە دادگای باڵای سعودیە داوا دەکات لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو چاودێری مانگ بکەن، ئەگەر بێت و ببینرێت ئەوا سەرەتای ساڵی 1444ی کۆچی لەڕووی فەلەکییەوە لە ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات.