پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لەشاری دوبەی ئیمارات 16 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون.
میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە،” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی دوبەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون 16 کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوو”.
ئاماژەیان بەوەکرد، لەکاتێکدا ئاگرەکە دروستبووە، کە دانیشتووانی یەکەکە لەکاتی خەودابوون.
جەختیان کردەوە، دوای ماوەیەک تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە یەکەکەدا دروستبووە.