پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوەو گفتوگۆ دەکەن، سەبارەت بە ڕەوشی پەنابەران لە سنوری بیلاڕوس و پۆڵەندا.
بەپێی ئەو سەرچاوانەی بە میدیاکانی جیهانیان ڕاگەیاندووە، وڵاتانی ئیرلەندا و ئیسپانیاو فەڕەنسا داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بۆ ئەوەی بەزوەترین کات چارەسەرێ بۆ دۆخی ئەو کۆچبەرانە بدۆزنەوە کە لە سنورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندان و بەشێوەیەکی نایاسایی کۆچیان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رۆژانی ڕابردوودا، پۆڵەندا هەزاران سەربازی بڵاو کردەوە لە سنورەکان و بیلاروسی تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک ئامرازی سیاسی، هەروەها ئەڵمانیاش داوای کرد سنورێک بۆ ئەو کۆچە دیاری بکرێت.