پۆڵه‌تیك پرێس:
جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان و چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی چوار ساڵی داهاتووی ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆی به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نیشاندایه‌وه.
جۆ بایدن له‌میانی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێشوه‌خت ڕاناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام دڵنیایه له‌سه‌ركه‌وتن و وتی، له‌گه‌ڵ كامالا هاریس-ی جێگری له‌دوێنێوه ده‌ستبه‌كار بون.
بایدن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پلانی كاركردنی ڕۆژانی سه‌ره‌تای سه‌رۆكایه‌تی داڕشتووه و وتی “له‌یه‌كه‌م ڕۆژی كاركردنمدا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ده‌م”.
كاندیدی دیموكراته‌كان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و یه‌كه‌م كاندیده له مێژووی ئه‌مریكا توانیویه‌تی زیاتر له 75 ملیۆن ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنێت.
دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان ناڕازییه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و داوا ده‌كات له‌و ویلایه‌تانه‌ی بایدن سه‌ركه‌وتوو بووه، جارێكی دیكه ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه.