پۆڵەتیک پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ هه‌ینى و سبه‌ینێ شه‌ممه هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته ژێر نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و بارانبارین بۆ سه‌رجه‌م ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان”.
ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “به‌پشتبه‌ستن به‌زانیاریه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانیی، له‌دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه تا دره‌نگانى شه‌و سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ده‌كه‌ونه ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى دیكه‌ى نزم و بارانى به‌لێزمه ده‌بارێت، شۆفێران دڵنیاده‌كاته‌وه، له‌ئێستادا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌هه‌ماهه‌نگى هاتوچۆ و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه هه‌موو ئاماده‌كاریی و ئاماده‌باشیه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گرفتێك له‌شه‌قامه‌كان ڕوونه‌دات”.
ئەوەشی خستەڕوو، “له‌و ڕووه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دڵنیایی ده‌دات كه له‌هه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك دروستبێت ئه‌وا له‌ترافیك ئێف ئێمه‌وه زانیاریی به‌شۆفێران ده‌دات و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه، هاوكات داواشده‌كات، پابه‌ندى خێراییه‌كانیان بن و سه‌رپێچى نه‌كه‌ن له‌م كه‌شوهه‌وا باراناویه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى گیانى هه‌مووان سه‌لامه‌ت و پارێزراوبێت”.
هاوکات، داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات، له‌هه‌ر شه‌قام و ڕێگه‌وبانێك گرفتێك بۆ هاتوچۆ دروستبوو، ئه‌وا به‌په‌له په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به‌كۆنترۆڵى هاتوچۆى سلێمانى له‌ڕێگه‌ى ژماره 188 بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى زووه چاره‌سه‌ربكرێت”.