پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت “تائێستا بە رێژەی 9% هاوڵاتیانی هەرێم ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە، وه‌رگرتنی ڤاكسین زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوو دا وه‌رگرتنی دەكەینە زۆرەملێ”.
د. سامان به‌رزه‌نجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ میدیاكانی پارتی راگەیاندووە “نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه، تا ئێستا 9%ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، بەڵام لەداهاتوو وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
دەشڵێت “به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت”.
بەوتەی سامان بەرزنجی، له عێراق هه‌رسێ جۆری ڤاكسینی سینۆفارم، ئه‌سترازینیكا و فایزه‌ر، كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه په‌سه‌ندكراوه، به‌رده‌سته، هه‌رچه‌نده پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یه هه‌یه، ئه‌سترازینیكا هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی درووستكردووه، وه‌رگرانی ڤاكسینی جۆری سینۆفارمیش له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ڤیزایان پێ‌نادرێت، ئه‌مه خه‌ڵكی له وه‌رگرتنی ساردكردووه‌ته‌وه، به‌گشتی خه‌ڵك رووی له ڤاكسینی جۆری فایزه‌ر كردووه، به‌ڵام له رووی زانستییه‌وه هه‌رسێكیان سه‌لامه‌تن.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی، دۆخی کوردستان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیدارە و ئێستا لە هێڵی سورداین.