سامان بەرزنجی: لەهەرێم بەرزترین رێژەی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت “لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین ژمارەی توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا و دۆخەكە خراپە”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لەهەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەردەکرێت”.

وتیشی “تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لەكۆی 17 هەزار و 141 پشكنین سێ هەزار و 559 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە، 13 توشبووش گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 41 كەسیش چاكبونەتەوە.

بەوتەی سامان بەرزنجی، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تائێستا ئەو ژمارە تۆمارنەكراوە، ئەوەش مانای ئەوەیە کە دۆخەکە خراپە و پێدەچێت لە ماوەی داهاتوودا ژمارەکان زیاتر بن.

وەزیری تەندروستیی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیی کۆدەبێتەوە و ژمارەیەک ڕاسپاردە و پێشنیاز ئامادە دەکات و سبەینێ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و ئەو پێشنیازانەیان دەخەنە بەردەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا