وەزیری تەندروستی هەرێم: پێشبینی دەکەم لە نێو قۆناغی ترسناکی کۆرۆنادا بین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت “لەئێستادا پێشبینی دەكەین لە قۆناغی مەترسیداری كۆرۆناداین و پێویستە هاووڵاتییان خۆپارێزی تەواوەتی بكەن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئابی 2021، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ” رێكخراوی JIZی ئەڵمانی بەردەوام هاوکاری کەرتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان کردوە و ئەمڕۆش 100 هەزار پشکنینی PCR پێشكەش بە هەرێم كرد.

وتیشی”پێشبینی دەکەین لە هێڵی نارنجییەوە بەرەو هێڵی سور هاتبین، هەرچەندە لە ئێستادا تیمی پەتازانی ئێمە و رێکخراوی تەندروستی جیهان کار لەسەر راپۆرتێک لەوبارەیەوە دەکەن، رەنگە بۆ سبەینێ راپۆرتەکە ئامادەبێت کە رەنگە بگەینە ناو هێڵی سور”.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە هاوڵاتییان تەواوی پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن، چونكە حاڵەتی توشبوون بەكۆرۆنا رۆژ بەرۆژ لە هەڵكشاندایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا