وەزیری تەندروستی هەرێم: رێژەی مردن و تووشبوون بەكۆرۆنا كەمیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی گرتنەبەری رێكارەكانەوە، تا ڕادەیەك ژمارەی مردن و تووشبوون بە كۆرۆنا چەند ڕۆژێكە زیاتر نەبووە و بەرەو كەمبوونەوە چووە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە فەیسبوكی خۆی رایگەیاندووە، ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی ئامۆژگاریەكانی تەندروستی بن، دڵنیابن بەسەر كۆڕۆنا زاڵ دەبن و كوردستان سەلامەت دەبێت.

دەشڵێت، “بەپێچەوانەوە گەر پابەند نەبین ئەوا بەو پەتایەوە دەناڵێنین و ئازیزانمان لەدەست دەدەین”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، بەهۆی پابەند بوون بەو رێكارانەی كە هەفتەی پێشوو بڕیاری لێوەدرا، خۆشبەختانە رێژەی مردن و تووشبووون بەرەو كەمی دەچێت.

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا لە كوردستان زیاتر لە 80 هەزار كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 50 هەزارو 698 كەسیان چاكبوونەتەوە، هاوكات دوو هەزارو 560 كەسیش بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا