هەرێم هەوڵی بەدەستهێنانی ڤاكسین دەدات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، دەستیان بەئامادەكارییەكانی هێنانی ڤاكسین بۆ كوردستان كردووە.

سامان بەرزنجی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، ئێستا لە جیهاندا داواكاریی گەورە لەسەر ڤاكسینی كۆرۆنا هەیە، لەچوارچێوەیەشدا حكومەتی هەرێم پشكی دەبێت لەو بەشە ڤاكسینەی كە عێراق بەدەستی دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێم و حكومەتی عێراق ئامادەكارییان لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان كردوەو بەشی هەرێم لەو بەشەی كە بۆ عێراق دێ پارێزراو دەبێت.

وتیشی، “ناتوانین پێشبینی ئەوە بكەین ئەو ڤاكسینە كەی دەگاتە كوردستان، بەڵام بەپێی ئەگەرەكان دەچێتە دوای سەری ساڵ”.

لەماوەی رابردوشدا وەزارەتی تەندروستی عێراقی دڵنیایدا لەبەدەستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كە ئێستا ڤاكسینی فایزەر سەرەڕای ئەوەی بەتەواوەتی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانی پێدا نەنراوە، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە زۆرەكەوە لە ئەمریكاو بەشێك لە وڵاتانی دیكە دەست بەبەكارهێنانی كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا