وەزیری تەندروستی: قەدەغەی هاتوچۆ رێگە لە بڵاوبونەوەی كۆرۆنا ناگرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ رێگە لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا ناگرێت و پابەند نەبوونی هاوڵاتیانیش بەخۆپارێزییەوە ئەوانی نیگەران كردووە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەواندا رایگەیاند، لە كۆبونەوەی لێژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆروناد مەترسییەكانی نەخۆشییەكەیان تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیار لەسەر گرتنبەری ئەو رێكارو رێنماییانە دەدەن كە لە شوێنە گشتییەكان و خوێندنگەو زانكۆكان پێویستە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نییە، چونكە هیچ سودی نییە، بەڵكو دەبێت هاوڵاتیان خۆیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.

پێشترو لەسەروبەندی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەچەند قۆناغێك قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاند، ئەوەش جۆرێك لە نیگەران هاوڵاتیان و كاسبكارانی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا