وەزیری تەندروستی بۆ رۆژانی جەژن داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “هەرچەندە ڕەوشی كۆرۆنا لەژێر كۆنترۆڵدایە، بەڵام پێویستە هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژندا بەوریاییەوە مامەڵەبكەن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “رەوشی كۆرۆنا لەهەرێم لەژێر كۆنترۆڵی تەندروستیدایە، بەڵام داوا لەهاوڵاتیان دەكەین بۆ رۆژانی جەژن پابەندی بڕیارو رێنماییەكان بن و ماسك ببەستن”.

وەزیری تەندروستی وتیشی “بەكارهێنان و هاتنی ڤاكسین بەردەوامی هەیە و وەك هەرێمیش رێككەوتنی سەرەتایمان كردووە بۆ بەدەستخستنی ڤاكسین، چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ رۆژانی جەژن بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ هەڵوەشێنرایەوە و دەسەڵات بە پارێزگار و ئیدارەسەربەخۆكاندرا بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا