چەند كەسێكی دیكە لەسەر كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، سێ كەسی دیكەیان بەتۆمەتی بەشداربوون لە كوشتنی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ دەستگیركردووە.

رەمك رەمەزان قائیمقامی چەچمەماڵ بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری تەواو توانیوویانە سێ كەس كە مامی دوو خوشكەكەن دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش كەسێكی دیكەیان دەستگیركردووە ئەویش مامی دوو خوشكەكە بووە.

وتیشی، “هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە گەڕان بەدوای تۆمەتباری سەرەكی رووداوەكە كە باوكییانە بەردەوامە ئەویش دەستگیردەكرێت لە هەركوێ بێت”.

رۆژی 9ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ تەرمی دوو خوشك بەناوەكانی هێلین تەمەن ١٩ ساڵ و ئاوارە ١٧ ساڵ لە گوندی ئیبراهیم ئاغای سنوری شوان دوای شەش ڕۆژ لە شاردنەوەیان دۆزرانەوە و ئاسەواری فیشەك بە جەستەیانەوە هەبوو.

دوای دۆزینەوەی تەرمەكانیش دادگا بەتۆمەتی كوشتنی كچەكانی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكیان دەكرد، بەڵام تائێستا دەستگیرنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا